له بەڕێوەبەرایەتيی گەیاندنی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە كۆتايى به خولی ڕشتەی گەیاندن هات

لە چوارچێوەی پلانی مەشقی بەڕێوەبەرایەتيی مەشقی سەربازیی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە، بە مەبەستی پەرەپێدانى تواناکانی ئەفسەران و کارمەندان، ڕۆژى سێشهممه ١٥ی نیسانی ٢٠٢٥، لە بەڕێوەبەرایەتيی میرەی گشتيی سەربازی، بە ئامادەبوونی کازم لەزگین، بەڕێوەبەری گەیاندن و کامەران محهمهد شهریف، جێگری بەڕێوەبەر، خولی ڕشتەی گەیاندن (ژمارە یەک) کۆتايى هات، کە بۆ ئەفسەرانی تازە دەرچوو لە کۆلێژە سەربازییەکان کرابووەوە.
خولەکە ماوەی دوو مانگ بەردەوام بوو، ژمارەیەک ئەفسەر بەشدار بوون، تێیدا وانەکان بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی گوترانەوە و بەشداربووان بە سیستەمی گەیاندنی سەربازيی سەردەم و چۆنیەتی دروستکردن و دانانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ئاشنا كران. لە کۆتاییدا بڕوانامەی ڕشتەی گەیاندن بە ئەفسەرانی بەشداربوو درا.
جێگهى باسە ئهمه یەکەمين جارە لە وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە، خولی ڕشتەی گەیاندن بۆ ئەفسەران دەکرێتەوە.