Skip to the content

لیوای نۆزدەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە سیمینارێکی هۆشیاری سازکرد

ڕۆژی شەممە ١٩ی نیسانی ٢٠٢٥، لەژێر چاودێریی فەرماندەی لیوای نۆزدەی پیادە، بەشی هۆشیاریی لیوا، سیمینارێکی هۆشیاری بۆ ئەفسەر و پێشمەرگەکانی فەوجی سێی لیواکە سازکرد.
لە سیمینارەکەدا باس لە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و خۆپاراستن لە خراپبەکارهێنانی ئەو تۆڕانە کرا، دواتر ڕێنماییەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، سەبارەت بە خراپبەکار هێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و قەدەغەکردنی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی بارەگا و سەنگەرەکانی هێزەکانی پێشمەرگە ڕوون کرانەوە، هەر لە سیمینارەکەدا، باس لە خۆپاراستن و ڕێگریکردن لە بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان کرا و زیانەکان و لێکەوتە خراپەکانی ئەو ماددانە ڕوون کرانەوە.