Skip to the content

لە بنکەی مەشقی پیادەی کەرکووک کۆتایی بە خولی ڕشتەی پیادە هات

لە چوارچێوەی پلانی مەشقی بەڕێوەبەرایەتیی مەشقی سەربازیی وەزارەتی پێشمەرگە، بە مەبەستی پەرەپێدانی تواناکانی ئەفسەران، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٥، لە بنکەی مەشقی پیادەی کەرکووک، کۆتایی بە خولی ڕشتەی یەکی پیادە هات، کە بۆ ئەفسەرانی تازەدەرچوو لە کۆلێژە سەربازییەکان کرابووەوە.
خولەکە ماوەی دوو مانگ بەردەوام بوو، ١٥٠ ئەفسەر بەشدار بوون، تێیدا وانەکان بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی لەلایەن ئەفسەران و مامۆستایانی بنکەی مەشقی پیادەی کەرکووک دەگوترانەوە، لە کۆتاییدا بڕوانامەی ڕشتەی پیادە بە ئەفسەرانی بەشداربوو درا.
شایانی باسە ئەمە جاری یەکەمینە لە وەزارەتی پێشمەرگە، خولی ڕشتەی پیادە بۆ ئەفسەران دەکرێتەوە و ژمارەیەک ئەفسەری وەزارەت تیایدا بەشداری دەکەن.