لە فیرقەی یەکی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کۆتایی بە خولێکی گەیاندن هات

بە مەبەستی پەرەپێدان توانای هێزەکانی پێشمەرگە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٥، بە چاودێریی فەرماندەی فیرقەی یەکی پیادە، خولی ئاسایشی گەیاندن کۆتایی هات، کە لەلایەن بەشی گەیاندنی فیرقەوە، بۆ کارمەندانی لیواکانی پیادەی سەر بە فیرقەی یەکی پیادە ڕێکخرابوو.
خولەکە ماوەی سێ هەفتە بەردەوام بوو، ژمارەیەک کارمەندی لیواکانی دە، چواردە، هەژدە و بیست و یەکی پیادە بەشدار بوون، تێیدا بەشێوەی تیۆری و پراکتیکی مەشق و ڕاهێنانیان لەبارەی شێوازی پاراستنی ئاسایشی گەیاندن و پەیوەندییە سەربازییەکان ئەنجام دا.