Skip to the content

لە یەکەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە یادی کارەساتی ئەنفال بەرز ڕاگیرا

ڕۆژی دووشەممە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٥، لە فیرقەکان و لیواکانی پیادە و یەکەکانی سەر بە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، ٣٧ــەمین ساڵیادی کارەساتی ئەنفال بەرز ڕاگیرا، کە تیایدا ١٨٠ هەزار کەس لە ژن، منداڵ، پیر و گەنج لەلایەن رژێمی شۆڤێنیی بەعسەوە، زیندەبەچاڵ کران.
پێشمەرگە وەک هەمیشە دووپاتی دەکاتەوە کە دەبێتە پارێزەر بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەنفال و تاوانە کۆمەڵکوژییەکان و سینگیان لە سەنگەری بەرگریدا دەبێت، بەڵێنیان داوە بەردەوام بن لە پارێزگاریکردن لە خاک و خەڵک و دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان.