پشکنینی فێرکاری بۆ بنکەی کاروباری کارگێڕیی دووی سلێمانی ئەنجام درا

ڕۆژی دووشەممە ٢١ی نیسانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی گشتی (المفتشية العامة)ی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، پشکنینی فێرکاری بۆ بنکەی کاروباری کارگێڕیی دووی سلێمانی ئەنجام دا.
پشکنینەکە لەلایەن لیژنەیەک بە سەرپەرشتیی عەبدولعەزیز حەمید سەعید، بەڕێوەبەڕی پشکنینی گشتی و ئەندامیەتیی فەرهاد ڕەسوڵ، جێگری پشکنینی گشتی و ژمارەیەک ئەفسەری پشکنەر لە چەند بەشێکی جیاواز ئەنجام درا، تیایدا ڕێکار و ڕێنماییی نوێیان بە تەواوی بەشەکانی بنکەی کاروباری کارگێڕیی دووی سلێمانی دا.
شایانی باسە، پرۆسەی پشکنینی فێرکاری، پشکنینی تاقیکاری و پشکنینی لەناکاو بەردەوام دەبن و سەرجەم یەکە و دامەزراوەکانی سەر بە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە دەگرێتەوە.