Skip to the content

پشکنینی فێرکاری بۆ فیرقەی چواری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە ئەنجام درا

ڕۆژى دووشه‌ممه‌ ٧ی نیسانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتيی پشکنینی گشتی (المفتشية العامة)ی وەزارەتی پێشمەرگە، پشکنینی فێرکاری بۆ فیرقەی چواری پیادە ئەنجام دا.
پشکنینەکە لەلایەن لیژنەیەك لە بەڕێوەبەرایەتيی پشکنینی گشتيی وەزارەتی پێشمەرگە، بە سەرپەرشتيی عه‌بدولعه‌زيز حه‌مید سه‌عید، بەڕێوەبەڕی پشکنینی گشتی و ئەندامیيەتيى فەرهاد ڕەسوڵ، جێگری پشکنینی گشتی و ژمارەیەک ئەفسەری پشکنەر، لە چەند بەشێکی جیاواز ئەنجام درا، تیایدا ڕێکار و ڕێنمایيی نوێیان بە تەواوی بەشەکانی فیرقەكه‌ دا.
شایانی باسە پرۆسەی پشکنینی فێرکاری و پشکنینی تاقیکاری و پشکنینی لەناکاو، بەردەوام دەبێت و سەرجەم یەکە و دامەزراوەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەگرێته‌وه‌.