پێشمەرگە و سوپای عێراقی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجام دا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی نیسانی ٢٠٢٥، هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراق، لە میحوەری هەشتی ڕۆژاوای دیجلە، ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنیان ئەنجام دا.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا؛ لیواکانی ٨ و ٢٧ی پیادە و فەوجی کۆماندۆی فیرقەی سێی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە و لیوای ١٥ی سوپای عێراق بەشدار بوون، تیایدا گەڕان و پشکنینێکی وردیان بەدوای مۆڵگە و حەشارگەکانی گرووپی تیرۆرستیی داعش ئەنجام دا، بە مەبەستی ڕاماڵین و پاککردنەوەی ناوچەکە لە پاشماوەکانی تیرۆریستان و دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیریی زیاتر بۆ دانیشتووانەکەی و نەهێشتنی مەترسی و ڕێگریکردن لە چالاکی و جموجۆڵی تیرۆریستان.