پەیامی وەزیری کاروباری پێشمەرگە لە ساڵڕۆژی ئەنفالدا

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ١٤ى نيسانى ٢٠٢٥، شۆڕش ئيسماعيل، وه‌زيرى كاروبارى پێشمه‌رگه، به بۆنه‌ى ساڵڕۆژى ئه‌نفال، په‌يامێكى بڵاوكرده‌وه، ئه‌مه‌ى خواره‌وه ده‌قه‌كه‌يه‌تى:
ئەنفال پرۆسەی کۆمەڵکوژی و سڕینەوەی گەلی کورد بوو، لە ساڵڕۆژی شاڵاوی بەدناوی ئه‌نفالی گه‌لی كوردستان، به‌وپه‌ڕى ڕێز و شكۆوه يادى ئه‌نفالی (١٨٢) هه‌زار هاووڵاتيی بێتاوانى گەلەکەمان ده‌كه‌ينه‌وه و سه‌رى ڕێز و وەفا بۆ گيانى پاكیان داده‌نوێنين، كه بە دڕندانه‌ترين تاوانی مێژوو لەلایەن ڕژێمی دیکتاتۆری بەعسی ڕووخاو جينۆسايد كران.
ئه‌نفال وه‌ك هه‌موو تاوانكارييه‌كانى ديكه‌ى مێژوو، کە بەرانبەر گەلەکەمان ئەنجام دراوە، بۆ شكاندنى ئيراده و قڕکردنی گه‌لى ئازاديخوازى كوردستان بوو، دواجار بە یەکڕیزی و خۆڕاگريی خەڵکی کوردستان توانرا کۆتایی بە زوڵـم و ستەمی ڕژێمی داگیرکەری بەعس بهێنرێت و ویست و ئیرادەی گەلەکەمان سەربکەوێت.
دروود بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدان، سەربەرزی بۆ کەسوکاری شەهیدان.
شۆڕش ئیسماعیل
وەزیری كاروبارى پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٤ـی نیسانی ٢٠٢٥