ئەفسەرانی وەزارەتی کاروباری پێشمهرگه کۆتاییان بەخولێکی تایبەت له ئهمهریكا هێنا

ژمارەیەک لە ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، کۆتاییان بە خولێکی تایبەتی ستراتیژییەت و داڕشتنی پلانی درێژخایەن و بڕیاردان و بەڕێوەبردنیی ئەرکەکان هێنا؛ کە بە سەرپەرشتی سەنتەری (NESA) بۆ توێژینەوە ستراتیژییەکان لە زانکۆی بەرگریی نیشتمانی، لە واشنتنی پایتەختی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوە چوو.
خولەکە، لەلایەن سەنتەری "نیسا" بۆ توێژینەوە ستراتیژییەکان بەڕێوە چوو؛ چەندین بابەتی هەمەجۆر لەڕووی تیۆرییەوە پێشکەشکران و پاشان یەکەیەکی مەشقی پراکتیکیی ئەنجامدراو، لە کۆتاییی خولەکەشدا بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووان.
زانکۆی بەرگریی نیشتمانی لە ئەمریکا، یەکێکە لە زانکۆ پێشکەوتووەکانی جیهان، کە ساڵانە لە سەرتاسەری جیهان ئەفسەرانی نەتەوە جیاوازەکان وەردەگرێت. ئامانجی سەرەکی کۆلێژەکە بریتییە لە، پێگەیاندن و ئاشناکردنی ئەفسەر بۆ سەرکردایەتی، ئەرکان، تەکتیکی سوپا، سیستەمی دیجیتاڵی جەنگی، فەرماندەیی بۆ هەموو قۆناغەکانی هێرش و بەرگری و وردەکاریی دیکەی جەنگی و تەکتیکی سەربازی لە ئۆپەراسیۆنەکاندا، کە پێویستە ئەفسەری پێگەیشتوو پێیان ئاشنا بێت.