Skip to the content

بەڕێوەبەری ڕشتەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە شاندێکی سەربازیی هێزەکانی ئەڵمانیا کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ ی ئابی ٢٠٢٥، ئەحمەد سادق، بەڕێوەبەری ڕشتەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، پێشوازی لە شاندێکی سەربازیی ڕاوێژکارانی سوپای ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

شاندی میوان ئامانجی سەردانەکەیان ڕوون کردەوە و کۆتاییی ئەرکی (کۆڵۆنێڵ سێبیستیان گۆمبای)یان بە بەڕێوەبەری ڕشتەکان ڕاگەیاند و (مێجەر سڤین)یان وەک ڕاوێژکاری نوێی هێزەکانی ئەڵمانیا بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی سوپای ئەڵمانیا ناساند.

بەڕێوەبەری ڕشتەکان سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی کۆڵۆنێڵ سێبستیان کرد کە لە ماوەی کارکردنیدا وەک ڕاوێژکاری سەربازیی ئەڵمانیا خزمەتێکی بەرچاوی هەبووە لە هەماهەنگی لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هیوای خواست لە ئەرکی نوێی سەرکەوتوو بێت، هاوکات بەخێرهاتنی میجەر (سڤین)ـی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.