Skip to the content

شاندێکی هێزەکانی ئەڵمانیا سەردانی بنکەی مەشقی دهۆکی کرد

ڕۆژی سێشەممە، ٥ی ئابی ٢٠٢٥، کۆڵۆنێڵ کوپەر، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، سەردانی بنکەی مەشقی پیادەی دهۆکی کرد؛ لە لایەن عەقید رۆکن شڤان عەبدولقادر، فەرماندەی بنکە و ئەفسەرانەوە پێشوازی لێ کرا.
لە دیدارکەدا، گفتوگۆ لەبارەی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی هێزەکانی ئەڵمانیا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، بەتایبەت لە بواری مەشق و ڕاهێنان کرا.
هەروەها، باس لە شێوازی بەڕێوەچوونی خولەکان لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک کرا،پاشان شاندی میوان بۆ ئاگاداربوون لە ڕەوش و بارودۆخی مەشق و ڕاهێنانەکان، هۆڵەکانی خوێندن و مەیدانی مەشق و ڕاهێنانەکانی بنکەی مەشقی پیادەی دهۆکیان بەسەر کردەوە.