Skip to the content

فەرماندەی فیرقەی سێی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا کرد

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٨ی ئابی ٢٠٢٥، لیوا هاشم سیتەیی، فەرماندەی فیرقەی سێی پیادە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ سێبستیان کلینك، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا، باسیان لە بەرەوپێشچوونی کاروبارەکانی فیرقە کرد و گفتوگۆیان لەبارەی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی هێزەکانی ئەڵمانیا بۆ فیرقەکانی پیادە بە تایبەت لەڕووی مەشق و ڕاهێنانەکان بۆ ستافی فیرقە و هێزی پێشمەرگە کرد. دواتر هەردوولا جەختیان لە بەردەوامی هاوکارییەکان بەمەبەستی زیاتر بەرەوپێشبردنی هێزەکانی پێشمەرگە کردەوە.