Skip to the content

فەرماندەی فیرقەی چواری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە شاندێکی هاوپەیمانان کرد

ڕۆژی دووشەممە، ٤ی ئابی ٢٠٢٥، لیوا رۆکن زاتیار حەسەن، فەرماندەی فیرقەی چواری پیادە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ چارلس بێنسۆن، بەرپرسی تیمی هاریکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان و شاندی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی بەرەوپێشچوونی کاروبارەکانی فیرقەی چواری پیادە، دواتر باس لە پێداویستی و کەموکوڕییەکان کرا؛ جەختیان لە دابینکردنی پێداویستییەکان و چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکان کردەوە.
هەروەها، بۆ زیاتر لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە شێوازی بەڕێوەچوونی کاروبارەکانی فیرقە، شاندی میوان بەشەکانی فیرقەی چواری پیادەیان بەسەر کردەوە.