Skip to the content

لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆك خولی ژمارە دووی ڕشتەی پیادە کۆتایی هات

لە چوارچێوەی کاروچالاکییەکان و پلانی بەڕێوەبەرایەتیی ڕشتەکان، بۆ کردنەوەی خولی ڕشتە جیاوازەکان بۆ ئەفسەرانی تازە پێگەیشتووی دەرچووی کۆلێژەکانی سەربازیی، بە مەبەستی پەرەپێدانی ئەفسەران، بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ڕشتەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک، خولی ژمارە دووی ڕشتەی پیادە بۆ ئەفسەران کۆتایی هات.
لە خولەکەدا، ژمارەیەک ئەفسەری تازە دەرچووی کۆلێژەکانی سەربازیی زاخۆ و قەڵاچوالان بەشداربوون و ماوەی ٦ هەفتە بەردەوام بوو؛ تیایدا بەشێوەی تیۆری و پڕاکتیکیی وانەکانی تایبەت بە ڕشتەی پیادە خوێندران. لە کۆتاییی خولەکەشدا، بەشداربووان بڕوانامەی دەرچوونیان پێ بەخشرا.