Skip to the content

پێشمەرگە و هاوپەیمانان قۆناغی دووەمی خولی ئۆپەراسیۆنی زانیاری بە سەرکەوتوویی تەواو کرد

ڕۆژی چوارشەممە، ٦ی ئابی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی لیوا عوسمان محەمەد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاری، عەمید محەمەد سدیق، بەڕێوەبەری هۆشیاری و تیمێکی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان، قۆناغی دووەمی خولی ڕاهێنەرانی ئۆپەراسیۆنی زانیاری بەسەرکەوتوویی کۆتایی هات.

خولەکە، لەلایەن هاوپەیمانانەوە بۆ پۆلێک لە ئەفسەرانی ڕاگەیاندن و هۆشیاری وەزارەتی پێشمەرگە کرابووەو.
لە خولەکەدا، ژمارەیەک لە ئەفسەرانی هەر دوو بەڕێوەبەرایەتیی هۆشیاری نیشتمانی و بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن، بۆ ماوەی (٤)ڕۆژ بە چەندین وانەی گرنگی تیۆری و پراکتیکی لەبارەی ئۆپەراسیۆنی زانیاری ئاشنا کران، وانەکان لەلایەن دوو کاپتن لە تیمی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانانەوە ئامادە کرا.

لەلایەن خۆیەوە، بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاری وەزارەتی پێشمەرگە، بەناوی وەزارەتی پێشمەرگەوە سوپاس و پێزانینی ئاراستەکردن و هیوای خواست ئەم هەماهەنگی و چالاکییە هاوبەشانەی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانان، لە بواری هۆشیاری و میدیادا بەردەوام بێت، لە کۆتاییدا، خەڵاتی ڕێزلێنانی پێشکەش بە وانەبێژاانی خولەکە کرد و بڕوانامەی دەرچوونيشى بە بەشداربووان بەخشى.