ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی کرد

ڕۆژی سێشەممە، ٥ی ئابی ٢٠٢٥، لیوا رۆکن بەختیار محەممەد سدیق، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانی کرد.
لە لایەن لیوا عوسمان محەممەد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی، عەمید شوان مەحموود، جێگری بەڕێوەبەری گشتی، عەمید محەممەد سدیق، بەڕێوەبەری هۆشیاریی نیشتمانی و ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکە پێشوازی لێ کرا.
لە دیدارەکەدا، باس لە نەخشە و پلانی ستراتیژی و کاری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانی کرا؛ ئەرک و چالاکییەکانی لە نۆ مانگی ڕابردوودا تاوتوێ کرا.
لە میانەی سەردانەکەدا، ئەمینداری گشتیی خولی چوار، ڕۆژەی ئۆپەراسیۆنی زانیاری بە سەرکردەوە؛ کە لەلایەن هێزی هاوپەیمانانەوە بۆ ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانی کرابووەوە و تێبینی و سەرنجەکانی خۆی لەسەر بابەت و بەرنامەی خولەکە خستەڕوو.
هەروەها، دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانی کرد؛ بۆ ئەو ئەرک و چالاکییانەی کە لە ماوەی ئەمساڵدا ئەنجامیان داوە.
ئامادەیی و پاڵپشتیی خۆشی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانی