بەئەلیکترۆنیکردنی كاروبارهكانى وەزارەتی پێشمەرگە تاووتوێ کرا

بە ئامادەبوونی هۆشمەند حهیدەر ڕەشید، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، محهمهد سهعید، بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەت و شاندێکی نووسینگەی هاریکاريی ئاسایش لە کونسولخانەی گشتيی ئەمهریکا لە هەولێر و ژمارەیەک لە بەڕێوهبەرە پەیوەندیدارەکانی وەزارەت، کۆبوونەوەیەک لەبارەی بەئەلیکترۆنیکردنی کاروبارە کارگێڕییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو.
لەو کۆبوونەوەیەدا، نوێنەری کۆمپانیای جێبەجێکار بۆ بەئەلیکترۆنیکردنی کاروبارە کارگێڕییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، پوختەیەکی لەسەر پرۆژەکە و چۆنیيەتيی بەڕێوەبردنی کارەکانیان خستە ڕوو، دواتر جێگری سەرۆکی ئەرکان تیشکی خستە سەر گرنگيی هەبوونی سیستەمی بەئەلیکترۆنیکردنی کاروبارەکان و ڕایگەیاند: وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە بەپێی پرۆژەیاسای چاکسازی هەنگاو بە هەنگاو پێ دەنێتە قۆناغی نوێگەری لە بەڕێوەبردنی کاروبارە کارگێڕییەکان و هەموو هەوڵێکی وەزارەت بە ئاراستەی دابینکردنی باشترین سیستەمە بۆ کاراسانی لە بەڕێوەچوون و ڕایيکردنی كاروبارهكان لە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە.