بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی گشتیی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پشکنینی فێرکاری بۆ بنکەی کاروباری کارگێڕیی دهۆك ئەنجام دا

بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی گشتی (المفتشية العامة)ی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، پشکنینی فێرکاری بۆ بنکەی کاروباری کارگێڕیی دهۆك ئەنجام دا.
پشکنینەکە لەلایەن لیژنەیەکەوە لە بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، بە سەرپەرشتیی لیوا د.عبدالعزیز حەمید، ناسراو بە (حسن عەسکەری)، بەڕێوەبەری پشکنینی گشتی، ئەندامێتی عمید روکن فەرهاد ڕەسوڵ، جێگری بەڕێوەبەر، ژمارەیەک ئەفسەری پشکنەر، لە چەند بەشێکی جیاواز ئەنجام درا.
تیایدا چەند ڕێکار و ڕێنماییەک لەبارەی ڕاییکردنی کاروبارە کارگێڕییەکان بە بەشەکانی بنکەی کاروباری کارگێڕیی دهۆك، بەمەبەستی باشترکردن و پێشخستنی ڕاییکردنی کاروبارەکان ئەنجام درا.
پڕۆسەی پشکنینی فێرکاری، پشکنینی بەدواداچوون، پشکنینی تاقیکاری و لەناکاو، بەردەوام دەبێت و سەرجەم یەکە و دامەزراوەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، دەگرێتەوە.