جێگری سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد

ڕۆژی چوارشەممە، ٦ی ئابی ٢٠٢٥، لیوا روكن هۆشمەند حەیدەرە ڕەشید، جێگری سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بۆ ئیدارە و میرە، پێشوازیی لە کۆڵۆنێڵ سال، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا، ڕێکخستنی کارەکانی سەرکردایەتیی دەڤەرەکان و یەکخستنەوەی هێزەکان تاوتوێ کرا، پاڵپشتی و هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە لە سەرخستنی ئەم پرۆسەیە بە پێویست زانر.
جێگری سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئیدارە و میرە لە دیدارەکەدا گوتی: "کە هەموو توانای خۆیان بە کار دەهێنن، بۆ ئەوەی پێشمەرگە و توانا سەربازییەکانی لە هەموو ڕوویەکەوە بەهێزتر بکەن".
هەروەها، هەوڵی بەردەوام هەیە بۆ ئەوەی کارەکانی فەرماندەیی دەڤەرەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕاوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانان بە ئەنجام بگات، کە بەشێکی بنەڕەتییە لە ئامانجەکان، لە پرۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، وەک ئەوەی کە لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی ئەمریکادا هاتووه.