Skip to the content

جێگری سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە چەند لیوایەکی پیادەی بەسەرکردەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ی ئابی ٢٠٢٥ ، هۆشمەند حەیدەر، ڕەشید، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، بە یاوەری بەشدار ئیسماعیل، ڕاوێژکاری باڵای وەزارەت و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، بە مەبەستی پیرۆزباییی دەستبەکاربوون، بە جیا سەردانی  لیواکانی دە و بیست و یەکی پیادەی کرد و لەلایەن باپیر شێخوەسانی، فەرماندەی لیوای بیست و یەک و پشتیوان مام وسو دزەیی، فەرماندەی لیوای دەی پیادە و ئەفسەرانەوە پێشوازییان لێ کرا.

لەم سەردانانەدا، جێگری سەرۆکی ئەرکان پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لە هەر دوو فەرماندە کرد و لە هەمان کاتیشدا سوپاسی فەرماندە و ئەفسەرانی لیوای دە و بیست و یەکی پیادەی کرد و داوای لێ کردن وەک چۆن لە ڕابردوویاندا  لە بەرگری و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستان درێخیان نەکردووە، لە ئێستاشدا هەڵگری خەسڵەتەکانی دیسپلینی سەربازی و ڕۆحی ئازایەتیی پێشمەرگایەتی بن.