Skip to the content

فەرماندەی بنکەی مەشقی دهۆك پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا کرد

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٥، عەقید روکن شڤان عەبدولقادر، فەرماندەی بنکەی مەشقی پیادەی دهۆك، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ سێبستیان کلینك، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی هێزەکانی ئەڵمانیا بە تایبەت لەڕووی مەشق و ڕاهێنانەوە کرا؛ هەردوولا جەختیان لە بەردەوامی هاوکارییەکان، بە مەبەستی زیاتر بەرەوپێشبردنی ئاستی مەشق و ڕاهێنانەکانی هێزی پێشمەرگە کردەوە.

دواتر بۆ زیاتر ئاگاداربوون لە شێواز و چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی مەشق و ڕاهێنانەکان، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، بەشەکان و گۆڕەپانی مەشق و ڕاهێنانەکانی بنکەی مەشقی پیادەی دهۆکی بەسەر کردەوە.