له كۆلێژی ئهركان خولی ژمارە پێنجی پهرهپێدانی فیرقهكان كۆتایی هات

لە چوارچێوەی پلانی مەشقی وەزارەتی پێشمەرگە، بەمەبەستی پەرەپێدان بە ئەفسەرانی فیرقەکان، به ئامادهبوونی عمید ڕوكن فەرەیدون عەودل حەمهڕهش، ڕاگری كۆلێژی ئهركان و تیمی ڕاوێژكارانی هاوپهیمانان، لە كۆلێژی ئهركان لە چوارقوڕنە، خولی ژمارە پێنجی پەرەپێدانی ئەفسەرانی ڕوكنی فیرقەكان کۆتایی هات.
خولەکە بۆماوەی یەك هەفتە بەردەوام بوو، ژمارەیەك ئەفسەری ڕوکنی فیرقەکانی پیادە بەشداربوون؛ تیایدا بەشێوەی تیۆری و پڕاکتیکیی مەشق و ڕاهێنایان لە بوارەکانی تاکتیک، ئۆپەراسیۆنەکان، یەکخستنی کارەکان، شێواز و ئامرازەکانی هونەری جەنگی، پلان دانان، سەرکردایەتیکردن، پڕۆسەی دروستکردنی بڕیاری سەربازیی ئەنجام دا. لەکۆتاییشدا بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووان.