لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆك کۆتایی بە چەند خولێکی جیاواز هات

لە چوارچێوەی پلانی مەشق و ڕاهێنانەکانی بەڕێوەبەرایەتیی مەشقی سەربازیی وەزارەتی پێشمەرگە، بەمەبەستی پەرەپێدانی زیاتر بە توانای هێزەکانی پێشمەرگە، لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆك کۆتایی بە سێ خولی جیاواز لە بارەی چەند جۆرێکی جیاوازی چەکی قورس و سوك هات.
خولەکان بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام بوون، تیایدا ژمارەیەك پێشمەرگەی لیوای ٨ی فیرقەی ٣ی پیادە و لیوای ١٠ی فیرقەی ١ی پیادە بەشداربوون؛ بەشێوەی تیۆری و پڕاکتیکی، لەبارەی بابەتە جیاوازەکان مەشق و ڕاهێنانیان ئەنجام دا. لە کۆتاییی خولەکەدا بڕوانامە بەسەر بەشداربووانی خولەکان دابەش کرا.