Skip to the content

لە بنکەی مەشقی پیادەی سلێمانی چەند خولێکی جیاواز کۆتاییان هات

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٨ی ئابی ٢٠٢٥، لە چوارچێوەی پلانی مەشق و ڕاهێنانەکانی بەڕێوەبەرایەتیی مەشقی سەربازیی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، بە مەبەستی پەرەپێدانی زیاتر بە تواناکانی هێزی پێشمەرگە، لە بنکەی مەشقی پیادەی سلێمانی، کۆتایی بە چەند خولێکی جیاواز هات.
خولەکان لەژێر سەرپەرشتی تیمی مەشقی هێزەکانی هاوپەیمانان بەڕێووە چوون، ماوەی ٢ هەفتە بەردەوام بوون، ژمارەیەك ئەفسەری فیرقەکانی دوو و چواری پیادە و ژمارەیەك پێشمەرگەی یەکە جیاوازەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەشداربوون؛ تیایدا بەشێوەی تیۆری و پڕاکتیکیی لەبارەی بابەتە جیاوازەکان، مەشق و ڕاهێنانیان ئەنجام دا، دواتر عقید ئاسۆ محەممەد، جێگری فەرماندەی بنکەی مەشقی پیادەی سلێمانی، سوپاس و پێزانینی بەخشییە فەرماندەی تیمی مەشقی هێزەکانی ئیتاڵیا. لە کۆتاییدا بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووانی خولەکان.