Skip to the content

لە بەغدا خولی هاوبەشی گەشەپێدانی ئەفسەرانی پشکنەر کۆتایی هات

لە بەغدا خولی هاوبەشی گەشەپێدانی ئەفسەرانی پشکنەر کۆتایی هات

ڕۆژی پێنجشەممە،٣١ی تەمموزی ٢٠٢٥، بەمەبەستی پەرەپێدانی ئەفسەرانی پشکنەر، لە بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، لە بەغدا خولی هاوبەشی مەشق و ڕاهێنانی گەشەپێدانی ئەفسەرانی ژمارە یەکی ئەفسەرانی پشکنینی گشتیی وەزارەتی بەرگریی عێراق و پشکنینی گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە کۆتایی هات.

لە خولەکەدا، ژمارەیەک ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، بە هاوبەشی لەگەڵ ژمارەیەک ئەفسەری پشکنینی گشتیی وەزارەتی بەرگریی عێراق لە خولی گەشەپێدانی ئەفسەرانی پشکنەر بۆ ماوەی ٢ هەفتە بەشداربوون، کە تێیدا مەشق و ڕاهێنان لەسەر ڕاسپاردە و بابەتێکی تایبەت بە پشکنین کرا.

هەر لە خولەکەدا، پەرەدان بە کاری هاوبەش و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی گشتیی وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی پێشمەرگە و بەرزکردنەوەی توانای ئەفسەرەکان بۆ چارەسەرکردنی بابەتەکانی پەیوەست بە پشکنین، کە تێیدا ئەرکی کارمەندان و شێوازەکانی نووسینی ڕاپۆرت و بەکارهێنانی بەرنامەکانی کۆمپیوتەر لەو بارەوە دیاری دەکات.
هەروەها، گفتوگۆ لەبارەی یەکخستنی شێوازەکانی پشکنین و یەکخستنی نووسینی ڕاپۆرتی پشکنین کرا.