وەزیری كاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە شاندێکی سەربازيی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد

ئەمڕۆ دووشهممه ١١ـی ئابی ٢٠٢٥، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ پیتەر کووپەر، فەرماندەی گشتيی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی سەربازيی یاوەری کرد.
لەو کۆبوونەوەیەدا، کە ئەفسەرانی پلەباڵای وەزارەت ئامادهى بوون، کۆڵۆنێڵ پیتەر کووپەر کۆتاییهاتنى ئەرکەکەی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و "کۆڵۆنێڵ کلینک"ـی وەک جێگرەوەی خۆی ناساند.
شۆڕش ئيسماعيل ڕۆڵی کۆڵۆنێڵ پیتەر کووپەری بەرز نرخاند و ڕایگەیاند: ناوبراو لە ماوەی ئەرکەکەیدا بەردەوام پاڵپشت و پشتیوانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بووە و ڕۆڵی کاریگەری هەبووه لە پێشخستنی پرۆسەی چاکسازی و بەردەوامی پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و ڕاوێژکارانی سەربازيی ئەڵمانیا. ههروهها وهزيرى كاروبارى پێشمهرگه هيواى سهركهوتن و بهردهوامى بۆ "كۆڵۆنێڵ كلينيك" خواست.
فەرماندەی گشتيی پێشووى هێزەکانی ئەڵمانیا ڕايگهياند: پێشمەرگەی کوردستان لە سەنگەری ئاشتیدا بووهتە نموونەی باڵا بۆ ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆر. ههروهها گوتى: لە پاڵپشتییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە، بهردهوام دهبين.