وەزیری کاروباری پێشمەرگە پیرۆزبایی لە پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان کرد

دەقی پەیامەکەی وەزیری پێشمەرگە:-
“بە بۆنەی پلەبەرزکردنەوەی (١٢٠١٠) پێشمەرگە و پلەداری وەزارەتی پێشمەرگە لە خشتەکانی نەورۆزی ٢٠٢٥، پیرۆزبایی لە پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان دەکەم. هیوادارم سەرکەوتووبن و بەردەوام بن لە ئەرکی پیرۆزی پێشمەرگایەتی و پارێزگاریکردن لە ئاڵا، سنوور و خەڵکی کوردستان.
پلەبەرزکردنەوەی کارمەندان لە وەزارەتی پێشمەرگە، لەسەر ڕێچکەی ئاسایی و یاسایی خۆیەتی. هەموو هەوڵەکانیشمان بۆ ئەوەیە کە ئەفسەران و کارمەندانی وەزارەتی پێشمەرگە شایستەبوونی پلەکانیان لە کاتی خۆیدا جێبەجێ بکرێت، کە ئەمەش پشتیوانێکی بەهێزە بۆ ئەفسەران و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان”.
شۆڕش ئیسماعیل
وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئابی ٢٠٢٥