پشکنینی فێرکاری بۆ فیرقەی سێی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە ئەنجام درا

بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی گشتی (المفتشية العامة)ی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، پشکنینی فێرکاری بۆ فیرقەی سێی پیادە ئەنجام دا.
پشکنینەکە لەلایەن لیژنەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، بە سەرپەرشتیی لیوا د. عبدالعزیز حمید ناسراو بە (حسن عەسکەری)، بەڕێوەبەری پشکنینی گشتی، ئەندامیەتی عمید روکن فەرهاد ڕەسوڵ، جێگری بەڕێوەبەر و ژمارەیەک ئەفسەری پشکنەر لە چەند بەشێکی جیاواز ئەنجام درا.
بەمەبەستی باشترکردن و ڕێکخستن و یەکخستنی شێوازی ڕاییکردنی کاروبارەکانی فیرقەکەیە، چەند ڕێکار و ڕێنماییەک لەبارەی ڕاییکردنی کاروبارە کارگێڕییەکان بە سەرجەم بەشەکانی فیرقەی سێی پیادە درا.
پڕۆسەی پشکنینی فێرکاری، پشکنینی بەدواداچوون، پشکنینی تاقیکاری و لەناکاو، بەردەوام دەبێت و سەرجەم یەکە و دامەزراوەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، دەگرێتەوە.