Skip to the content

پشکنینی لەناکاو بۆ لیوای هەشتی پیادەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە ئەنجام درا

بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی گشتی (المفتشية العامة)ی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، پشکنینی لەناکاویان بۆ لیوای هەشتی پیادە ئەنجام دا.
پشکنینەکە لەلایەن لیژنەیەکەوە لە بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، بە سەرپەرشتیی لیوا د.عەبدولعەزیز حەمید ناسراو بە (حەسەن عەسکەری)، بەڕێوەبەڕی پشکنینی گشتی، ئەندامیەتی عمید روکن فەرهاد ڕەسوڵ، جێگری بەڕێوەبەر، ژمارەیەک ئەفسەری پشکنەر، لە چەند بەشێکی جیاواز ئەنجام درا.
ئەم پشکنینە لە کاتێکدایە کە پێشتر لیژنەکە پشکنینی فێرکاریی بۆ لیوای هەشتی پیادە ئەنجام دابوو، تیایدا چەند ڕێکار و ڕێنماییەکیان پێدا بوون؛ پشکنینی لەناکاو وەك هەڵسەنگاندنێکە بۆ دیاریکردنی ئاستی جێبەجێکردنی ڕێکار و ڕێنماییەکان، لە سەرجەم بەشەکانی لیوا.
پڕۆسەی پشکنینی فێرکاری، پشکنینی بەدواداچوون، پشکنینی تاقیکاری و لەناکاو، بەردەوام دەبێت و سەرجەم یەکە و دامەزراوەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەگرێتەوە.