سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و بەرپرسی نووسینگەی هاریکاريی ئاسایش لە کونسولخانەی گشتيی ئەمهریکا جهخت له بهردهوامبوونى هاوكارييهكانى هاوپهيمانان دهكهنهوه
ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ دێک پایلویک، بەرپرسی نووسینگەی هاریکاريی ئاسایش لە کونسولخانەی گشتيی ئەمهریکا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لەو دیدارەدا، کە محهمهد سهعید، بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکان ئامادەی بوو، کارەکانی فەرماندەیيی دەڤەر و یەکخستنەوەی هێزەکان و پلانی مەشق و ڕاهێنانی فیرقەکانی پیادە و پرسی چاکسازی و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگريی ئەمهریکا (وەزارەتی جەنگ)، خرانه بەرباس و گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
لە چوارچێوەی دانیشتنەکەدا، پێویستی بەردەوامبوونی پشتگیری و هاوکاريی هاوپەیمانان و ئەمهریکا بۆ هێزی پێشمەرگە جەختی لەسەر کرایەوە.