فەرماندەی لیوای 32ی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد
ڕۆژی دووشەممە، ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، مقدم محەممەد کەریم محەممەد فەرماندەی لیوای ٣٢ی سەر بە فیرقەی چواری پیادە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ بێنسۆن ڕاوێژکاری هێزەکانی هاوپەیمانان و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا، کە بەشێك لە فەرماندە و ئەفسەرانی لیوای ٣٢ی پیادە ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەبارەی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کرا.
دواتر بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە بارودۆخی لیوا، بەشەکان و سەنگەرەکانی لیوایان بەسەرکردەوە و باس لە چالاکی و هەنگاوەکانی بەرەوپێشچوونی لیوا کرا. پاشان بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە بارودۆخی ئەمنیی ناوچەکە، بە وردی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق خرایە بەرباس و لێکۆڵینەوە؛ کە چەکدارانی داعش بەردەوام هەوڵ دەدەن لێیەوە دزەبکەن و کاری تێکدەرانە و تیرۆریستی ئەنجام بدەن.