Skip to the content

فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانیی یەک پێشوازی لە جێگری فەرماندەی هێزەکانی ئیتاڵیا کرد

ڕۆژی دووشەممە، ٢٢ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، فەریق سیهاد بارزانی فەرماندەی فەرماندەییی هێزەکانی پشتیوانیی یەک، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ لویجی کاڤالیێڕێ جێگری فەرماندەی هێزەکانی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی هاوکاری و هەماهەنگییە سەربازییەکانی هێزەکانی ئیتاڵیا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و فەرماندەییی هێزەکانی پشتیوانیی یەک کرا؛ بەتایبەت لەڕووی ڕاوێژکاری و مەشق و ڕاهێنانەوە.

هەروەها باس لە ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازی بە ناوی (مانۆڕی شێر) کرا، کە هێزەکانی پشتیوانیی یەک لە ماوەی ڕابردوودا ئەنجامیان دا؛ بۆ ئەمەش جێگری فەرماندەی هێزەکانی ئیتاڵیا، توانای ئەفسەر و پێشمەرگەکانی هێزەکانی پشتیوانیی یەکی بەرز نرخاند.