فەرماندەی فیرقەی سێی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە شاندێکی هاوپەیمانان کرد
ڕۆژی دووشەممە، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، لیوا هاشم سیتەیی فەرماندەی فیرقەی سێی پیادە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ دێک پایلویک بەرپرسی نووسینگەی هاریکاریی ئاسایش لە کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر و شاندی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا، گفتوگۆیان لەبارەی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوولا کرد. دواتر باسیان لە دوایین بەرەوپێشچوونەکانی فیرقەکان کرد و پاشان بەشێوەی مەیدانیی بەشەکانی فیرقەیان بەسەر کردەوە.