Skip to the content

فەرماندەی فیرقەی پێنجی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە شاندێکی هاوپەیمانان کرد

ڕۆژی چوارشەممە، ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، لیوا بەهزاد بارزانی فەرماندەی فیرقەی پێنجی پیادە، پێشوازی لە مێجەر هاینس ڕاوێژکاری هێزەکانی هاوپەیمانان و شاندی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا، کە ئەفسەرانی ستافی فیرقە ئامادەبوون، گفتوگۆ لەبارەی دواین بەرەوپێشچوونی کاروبارەکانی فیرقە کرا. هەر لەو سەردانەدا شاندی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان، خولێکی تاکتیکی بە ناوی (شەری ناو شار)یان کردەوە؛ کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، ژمارەیەك پلەداری لیواکانی سەر بە فیرقەی پێنجی پیادە بەشدار دەبن، تیایدا بە شێوەی تیۆری و پڕاکتیکیی مەشق و ڕاهێنان لەبارەی شێواز و تەکنیکەکانی شەڕی ناوشار ئەنجام دەدەن.