Skip to the content

فەرماندەی فیرقەی یازدەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد

ڕۆژی دووشەممە، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، عمید بارزان ئەحمەد خاڵە فەرماندەی فیرقەی یازدەی پیادە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ بێنسۆن ڕاوێژکاری هێزەکانی هاوپەیمانان و شاندی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا، کە ئەفسەرانی ستافی فیرقە ئامادەبوون، گفتوگۆ لەبارەی دواین بەرەوپێشچوونەکانی فیرقە کرا؛ بە تایبەت پڕۆژەی بنیاتنان و دامەزراندنی بەشێك لە بینا و بارەگای فیرقە تاووتوێ کرا. دواتر باس لە گرنگی و پێویستیی مەشق و ڕاهێنانەکان بە ئەفسەران و ستافی فیرقە لەبوارە جیاوزەکاندا کرا.

دواتر شاندی میوان بەشەکانی فیرقەیان بەسەر کردەوە و لەگەڵ بەشەکانی فیرقە لەبارەی کاروبارەکانیان گفتوگۆیان کرد.