Skip to the content

فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانیی یەك پێشوازی لە شاندێکی سەربازیی ئەمەریکا کرد

ڕۆژی سێشەممە، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، سیهاد بارزانی، فەرماندەی فەرماندەییی هێزەکانی پشتیوانیی یەك، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ ستێفانی باگلی، پاشکۆی سەربازی لە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق و کۆڵۆنێڵ دێک پایلویک، بەرپرسی نووسینگەی هاریکاریی ئاسایش لە کونسولخانەی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر و شاندێکی یاوەریان کرد.

لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی ڕاوێژکارانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە کرا، بۆ ئەمەش هەردوولا جەختیان لە زیاتر بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان و کاری پێکەوەیی کردەوە.