فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانیی یەك پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان بە وەکالەت کرد
ڕۆژی سێشەممە، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، فەریق سیهاد بارزانی فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانیی یەك، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ فیتز جیراڵد فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان بە وەکالەت و شاندی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا، گفتوگۆیان لەبارەی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزەکانی پێشمەرگە کرد؛ بە تایبەت لەڕووی مەشق و لۆجستییەوە، بۆ ئەمەش جەختیان لە بەردەوامیی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوولا کردەوە.