Skip to the content

لە بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کۆتایی بە کۆرسێکی فێربوونی زمانی ئینگلیزی هات

ڕۆژی سێشەممە، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی نەوزاد محەمەد، بەڕێوەبەری چاکسازیی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، مێجەر فێرناندۆ، نوێنەری کونسولخانەی ئەمەریکا لە هەولێر، کۆڵۆنێڵ ئەرجان، ڕاوێژکاری سەربازیی هۆڵەندا، لە بەشی تەکنەلۆجیا و زمانەکانی بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی وەزارەت، ڕێوڕەسمی کۆتاییهاتنی کۆرسێکی فێربوونی زمانی ئینگلیزی بەڕێوەچوو، کە بۆ ژمارەیەك ئەفسەر و کارمەندی یەکە جیاوازەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرابووەوە.

لە ڕێوڕەسمەکەدا بەڕێوەبەری چاکسازی سوپاس و پێزانینی بۆ تیمی ڕاوێژکارانی باڵای هاوپەیمانان دەربڕی، هەروەها داوای کرد هێزەکانی هاوپەیمانان بەردەوام بن لە کردنەوەی کۆرسی زیاتر بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی و زمانەکانی دیکەش، لە کۆتاییی ڕێوڕەسمەکەشدا بڕوانامە بە بەشداربووان بەخشرا.