لە فەرماندەيیی هێزەکانی پشتیوانیی یەك کۆتایی بە خولێکی مەشق و ڕاهێنان هات
بۆ زیاتر بەرزکردنەوەی ئاستی توانای سەربازیی پێشمەرگەکانی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانیی یەك، ڕۆژی دووشەممە، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، خولێکی تایبەت بە چارەسەرکردنی تەقەمەنییەکانی پاشماوەی جەنگ کۆتایی هات.
خولەکە ماوەی دوو هەفتە بەردەوام بوو، ژمارەیەك پێشمەرگەی کەتیبەی ئەندازەیيی سەربازی سەر بە فەرماندەیيی هێزەکانی پشتیوانیی یەك بەشدار بوون؛ تیایدا بەشێوەی تیۆری و پڕاکتیکیی مەشق و ڕاهێنانیان لەبارەی شێوازەکانی چارەسەرکردنی تەقەمەنی و پاشماوەکانی جەنگ ئەنجام دا. لە کۆتاییی خولەکەشدا بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووان.