Skip to the content

ڕاگری کۆلێژی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە شاندێکی هێزەکانی بەریتانیا کرد

ڕۆژی چوارشەممە،۱۰ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، عمید روکن فەرەیدون عەودەل حمەڕەش ڕاگری کۆلێژی ئەرکان، پێشوازی لە شاندێکی ڕاوێژکارانی سەربازیی باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە بەغدا کرد، کە پێکهاتبوون لە ئەیدان گریتریك سکرتێری یەکەمی و ڕاوێژکاری باڵیۆزخانەی بەریتانیا، ئالێکس پێسانی بەڕێوەبەری پڕۆگرامی ئاسایش لە باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە بەغدا.

لە دیدارەکەدا، تیشکخرایە سەر بەرنامە و پڕۆگرامی خوێندنی کۆلێژە سەربازییەکان و کۆلێژی ئەرکان لە هەرێمی کوردستان، بە هاوکاری و هەماهەنگیکردن لەگەڵ ڕاوێژکارانی سەربازیی هێزەکانی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان؛ بە تایبەت پاڵپشتیی کۆمپانیای تاگی بەریتانی، کە هەماهەنگ دەبێت بۆ دیراسەکردن و نوێکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندن لە کۆلێژە سەربازییەکان و کۆلێژی ئەرکان.

دواتر شاندی میوان بەشدارییان لە بەشێکی سیمیناری کۆمپانیای تاگ، کە بەشێوەی زنجیرەیی لە کۆلێژی ئەرکان بەڕێوە دەچێت کرد.