بەڕێوەبەرایەتيی چاکسازيی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کۆتایی بە خولی زمانی ئینگلیزی و ئەڵمانيايى هێنا

ڕۆژى دووشهممه ۱٠ی شوباتی ۲٠۲٥، بە ئامادەبوونی لیوا ڕوکن بەختیار محهمهد، ئەمینداری گشتيی وەزارەتی پێشمەرگە، لیوا حافز محهمهد، ئەمین سڕی سەرۆکایەتيی ئەرکان، لیوای ئەندازیار نەبەز صلاح، بەڕێوەبەری چاکسازی و کۆڵۆنێڵ تۆماس ڕیتەر، فەرماندەی هێزەکانی ئیتاڵیا و کۆڵۆنێڵ گیڤن ڕایس، بەرپرسی نووسینگەی هاریکاريی ئاسایش لە کونسولخانەی گشتيی ئەمهریکا لە هەرێمی کوردستان، ڕاوێژکارانی سەربازيی بەریتانیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، هۆڵەندا و ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک ئەفسەری باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، ڕێوڕەسمی دەرچوونی ۷٠ بەشداربوو لە خولەکانی زمانی ئینگلیزی و ئەڵمانيايى و فێربوونی کۆمپیوتەر بەڕێوەچوو.
ڕێوڕهسمهكه به گوتارى بهڕێوهبهرى چاكسازى دهستى پێ كرد، پاشان گوتاری پاڵپشتیکردنی وڵاتانى ئەمهریکا و ئەڵمانیا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە پێشکەش کرا و پیرۆزبایيی خۆیان ئاراستەی سەرجەم بەشداربووانی خولەکان کرد.
شایەنی باسە بەشی تەکنەلۆجیا و زمانەکان ساڵانە چەندین خولی زمان و فێربوونی کۆمپیوتەر بۆ ئەفسەران و پلەدارانی وەزارەتی پێشمەرگە ڕێک دەخەن.