بەڕێوەبەری چاکسازيی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە شاندێکی ڕاوێژکارانی سەربازيی فەرەنسا کرد

ڕۆژى چوارشهممه ۲٦ی شوباتی ۲٠۲٥، لیوا نەبەز سەلاح سدیق، بەڕێوەبەری چاکسازيی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ میشێل ساکوا، ڕاوێژکاری سەربازيی وڵاتی فەرەنسا لە وەزارەتی پێشمەرگە و شاندی یاوەری كرد.
لە دیدارێکدا، کۆڵۆنێڵ میشێل ساکوا کۆتاییهاتنى ئەرکەکەی ڕاگەیاند و کۆڵۆنێڵ (لیەنارد لیوز)ی وەک جێگرەوی خۆی ناساند. بەڕێوەبەری چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە سوپاسی کۆڵۆنێڵ میشێڵی کرد لەپای ئەو خزمەتەی پێشکەش بە هێزەکانی پێشمەرگەی کردووە لە ڕووی راوێژکارییەوە، دواتر بەخێرهاتنی کۆڵۆنێڵ لیەنارد لیوزی کرد و هیوای خواست لە بەجێگەیاندنی ئەرکەکانی سەرکەوتوو بێت، لەپێناو خزمەتکردنی هێزەکانی پێشمەرگە و پێشخستنی پەیوەندی و هاوکاری و هەماهەنگییەکانی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای فەرەنسا.