بەڕێوەبەری ڕشتەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە تیمێکی هاوپەیمانان کرد

ڕۆژى دووشهممه ١٧ی شوباتی ٢٠٢٥، عهمید ئهحمهد سادق، بەڕێوەبەری ڕشتەکانی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە، پێشوازی لە تیمێکی دەستەی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان كرد بە سەرۆکایەتيی کۆڵۆنێڵ سامۆ.
لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆ لەبارەی هاوکاری و هەماهەنگیی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، لەڕووی مەشق و ڕاهێنانەوە کرا، دواتر بۆ ئاگهداربوون لە شێواز و چۆنیيەتی بەڕێوەچوونيان سهرجهم خولهكان بهسهر كرانهوه، کە بۆ ئەفسەرانی تازەدەرچووی هەردوو خولی ٢٩ی تەئهیلی زاخۆ و ٤ی تەئهیلی قەڵاچوالان کراوەتەوە، کە ژمارەیان ٩ خولە و بۆ ڕشتە جیاوازەکان بەڕێوە دەچن.