سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە: ڕۆڵى پڕبايهخى هاوپهيمانان بهرز دهنرخێنين

ڕۆژى دووشهممه ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٥، فەریق ڕوکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، به ئامادهبوونى ليوا ڕوكن محهمهد سهعيد،بهڕێوهبهرى ههماههنگى و پهيوهندييهكان، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ گیڤن ڕایس، بەرپرسی نووسینگەی هاریکاريی ئاسایش لە کونسولخانەی گشتيی ئەمهریکا لە هەولێر کرد، بو بۆنهى كۆتاييهاتنى ئهركهكهى.
سەرۆکی ئەرکان سوپاسی هەوڵ و کارەکانی کۆڵۆنێڵ گیڤنی کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتووى بۆ خواست، پاشان لە گفتوگۆیەکدا، بەرنامە و پلانی داهاتووی هاوبەش و گرنگیدان بە دوایين هەوڵەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە پرۆسەی ڕێکخستنەوەی یەکە و هێزە جیاوازەکانی پێشمەرگە و هەڵسەنگاندن بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە و ئایيندەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان خرایە بەرباس.
لە تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارەدا، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگريی ئەمهریکا خرایە بەرباس، سەرۆکی ئەرکان دووپاتی لهوه کردەوە كه وەزارەتی پێشمەرگە پابەندە بە پرۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و لە ساڵی ٢٠٢٥دا بەشێکی دیکەی هێزهكان، لە چوارچێوەی فیرقەی تازەدا ڕێکدەخرێنەوە و دەکەونە ژێر کۆنتڕۆڵ و فەرماندەیيی فیرقەکان و لە کۆتایيی پلانی ستراتیجیشدا دەگەینە ئامانجی سەرەکی، ئەویش هەبوونی یەک هێزی پێشمەرگەی نیشتمانیيە، ڕۆڵی گرنگ و پڕبایەخی هاوپەیمانان بە تایبەت ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەرز دەنرخێنین کە ڕۆڵی بەرچاویان هەبوو لە دابینکردنی پێداویستيی لۆجستی و دارایی بۆ یەکە سەربازییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.