فەرماندەی فەرماندەیيی هێزەکانی پشتیوانيی یەک پێشوازی لە تیمێکی سەربازيی ئەمهریکا کرد

ڕۆژى چوارشهممه ١٢ی شوباتی ٢٠٢٥، سیهاد بارزانی، فەرماندەی فەرماندەیيی هێزەکانی پشتیوانيی یەک، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ گیڤن ڕایس، بەرپرسی نووسینگەی هاریکاريی ئاسایش لە کونسولخانەی گشتيی ئەمهریکا لە هەولێر و تیمێکی یاوەری کرد.
لەو دیدارەدا گفتوگۆ لە بارەی هاوکاری و ههماهەنگیيەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کرا. لای خۆیەوە فەریق سیهاد بارزانی هاوکاری و پاڵپشتیيەکانی تیمی ڕاوێژکارانی سەربازيی سوپای ئەمهریکای بۆ هێزەکانی پشتیوانيی یەک لە ڕووی ڕاوێژکاری و مەشق و لۆجستییەوە بەرز نرخاند و هیوای بەردەوامی خواست، تیمی میوان بەردەواميی هاریکاری و هەماهەنگیيان بۆ هێزی پێشمەرگە دووپات کردەوە.