Skip to the content

له‌ بنكه‌ى مه‌شقى پياده‌ى سلێمانى كۆتايى به‌ چه‌ند خولێك هات

ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی عه‌قید شاهین، فەرماندەی بنکەی مەشقی پیادەی سلێمانی و کۆڵۆنێڵ ئەنتۆنیلۆ ئاندریۆتۆلا، فەرماندەی هێزەکانی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان، کۆتایی بە چەند خولێکی جیاوازی مەشق و ڕاهێنانی سەربازی هات، کە بۆ یەکە جیاوازەکانی سەر بە فیرقەی چواری پیادەی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە کرابوونەوە.
خولەکان ماوەی چوار هەفتە بەردەوام بوون، كه‌ ژمارەیەک پێشمەرگەی لیوا و یەکە جیاوازەکانی سەر بە فیرقەی چواری پیادە بەشدار بوون، بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی مەشق و ڕاهێنانیان لە بوارە جیاوازەکاندا ئەنجام دا.
شایانی باسە، سەرجەم خولەکان بە سەرپەرشتيی تیمی مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی ئیتاڵیا، لە چوارچێوەی پلانی مەشقی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بەڕێوەچوون، لە کۆتاییشدا بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووان.