Skip to the content

لە فیرقەی یەکی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە دوو خولی جیاواز کۆتاییان هات

ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥، لە بارەگای فیرقەی يه‌كی پیادە، بە ئامادەبوونی فەرماندەی فیرقەكه‌، کۆتایی بە خولی (ڕاهێنان و فێرکردنی مەشق) و خولی (قارەمانانی جەنگ) هات.
خولی ڕاهێنان و فێرکردنی مەشق، ١٤ ڕۆژ بەردەوام بوو، ژمارەیەک پێشمەرگە لە بەشەکانی هەواڵگری و پزیشکی و دژەفڕۆکە بەشداربوون، بەشێوەی تیۆری و پراکتیکی مەشق و ڕاهێنانیان لەبارەی چەکی سووک و فریاگوزاريی سەرەتایی ئەنجام دا.
خولی (قارەمانانی جەنگ)يش، ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو، بەشداربووان مەشق و ڕاهێنانیان لەسەر نەخشە ئەنجام دا، دواتر بە هەماهەنگی لەگەڵ فیرقەی پێنجی پیادە و تیمی هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجام دا.