Skip to the content

لە فیرقەی یەکی پیادەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کۆتایی بە خولێکی گەیاندن هات

ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٥، لە بارەگه‌ی فیرقەی یەکی پیادە، کۆتایی بە خولێکی گەیاندن هات، کە بۆ ئەفسەر و کارمەندانی بەشی گەیاندنی یەکەکانی فیرقەكه‌ کرابووەوە.
خولەکە ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام بوو، ژمارەیەک ئەفسەر و کارمەندی بەشی گەیاندنی یەکەکانی سەر بە فیرقەی یەک بەشداربوون، بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی وانەکانیان خوێند و مەشق و ڕاهێنانیان ئەنجام دا، لەبارەی شێوازی بەکارهێنان و ئیشپێکردنی ئامێرەکانی پەیوەنديی سەربازی، لە کۆتاییدا بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووان.