Skip to the content

لە میرەی گشتيی سەربازيی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە خولێکی فیتەری کۆتایی هات

ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی لیوا ڕەفعەت عومه‌ر، بەڕێوەبەری میرەی گشتيی سەربازی، عه‌مید فەرمان زراری، جێگری میرەی گشتيی سەربازی، کۆڵۆنێڵ ریتەر، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، لە میرەی گشتی سەربازی، خولێکی فیتەری تایبەت بە ئامێرەکانی ئەڵمانی، کۆتایی هات.
خولەکە ماوەی چوار هەفتە بەردەوام بوو، کارمەندانی بەشی ئامێرەکانی بەڕێوەبەرایەتيی میرەی گشتيی سەربازی و بنکەکانی پشتیوانيی دهۆک و سلێمانی بەشدار بوون، تیایدا بە تیۆری و پراکتیکی مەشق و ڕاهێنانیان لەسه‌ر ئامێرە ئەڵمانییەکان ئەنجام دا.
شایانی باسە ئەو ئامێرانە پێشتر لەلایەن وڵاتی ئەڵمانیاوە پێشکەش بە هێزەکانی پێشمەرگە کراون و ئێستا لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکان بەکاردەهێنرێن، دواتر فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە بەشی مەشق و ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتيی میرەی گشتيی سەربازی.